
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم به‌فه‌رمى سەبارەت بە دەرماڵەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم به‌فه‌رمى ڕونكردنهوهیهكى له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى هێزه‌كانى حه‌فتاو هه‌شتا بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند، هیچ بڕیارێكى فه‌رمى له‌وباره‌یه‌وه نیه.
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا هاتوه، لەبارەی خه‌رجكردنى دەرماڵەی هێزەکانی حەفتاو هەشتا، تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی رەسمی وەزارەتی پێشمەرگە لەوبارەوە نیە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، وەزیری پێشمەرگە، تەواوی هەوڵەکانی خۆی لەوبارەیەوە خستۆتە گەڕ، لەبارەی دەرئەنجامەکانیشی ئاگادارتان دەکەینەوە، هەر فەرمانێکی وەزیری پێشمەرگە، لەبارەی سەرفکردنی دەرماڵەی یەکەی حەفتا و هەشتا هەبێت، لەچەند رۆژی داهاتوو بڵاوی دەکەینەوە.
له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى كوردستان ته‌نها هێزه‌كانى زێره‌ڤانى و به‌رگرى و فریاكه‌وتن ده‌رماڵه‌یان هاوتاى هاوپیشهكانیانه له‌عێراق بۆیه ئه‌وانه خراونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و هێزه‌كانى تر‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سه‌رجه‌میان ده‌رماڵه‌كانیان بۆ خه‌رج ناكرێت.