image

کونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ڕگەێندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند : پێمان ڕاگەێندراوە کە ژماریەكی زۆر لە خەڵك ئیمێڵیان پێدەگات کە مژدە یاخود گەرەنتی وەرگرتنی ڤیزەی هەمەجۆریان پێدەدرێت كە بە ڤیزەی گرین كارت ناسراوە، بەڵام ئێمە لێرەوە ڕایدەگەێنین ئەو كەسانە ساختەكارن و خۆیان وەكو كەسانی سەر بە ‌حكومەتی ئەمریكا دەناسێنن.
كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر ڕاگەێندراوێكی سەبارەت بە ڤیزای خۆ و بەخت بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، " ژماریەكی زۆر خەڵك ئیمێڵیان پێدەگات و مژدە یاخود گەرەنتی وەرگرتنی ڤیزەی هەمەجۆریان پێدەدرێت كە بە ڤیزەی گرین كارت " مافی مانەوەی هەتاهەتایی لە ئەمریكا " ناسراوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەو ساختەكارانەی لە پشت ناردنی ئەم ئیمەیڵ و نامانەوەن خۆیان وەكو كەسانی سەر بە ‌حكومەتی ئەمریكا دەناسێنن و ئامانجیان ئەوەیە پارە لەو كەسانە وەربگرن كە داواكاریان بۆ ڤیزەی هەمەجۆر پێشكەشكردووە".
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر هۆشداری دەداتە خەڵک و ڕایدەگەێنێت ، " تكایە ئاگادار بن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە هیچ شێوەیەك لە ڕێگەی ئیمەیڵ، نامە یاخود پەیوەندی تەلەفۆنیەوە ئەو كەسانە ئاگادار ناكاتەوە كە ناویان بۆ ڤیزای ئەمریکا دەردەچێت".
هەروەها ڕوونیشیكردووەتەوە، دوای ئەوەی ئەنجامەكان بەردەست دەبن، كەسەكە خۆی لە وێبسایتی فەرمی پڕۆگرامەكە ناو و ژمارە تایبەتیەكەی داخڵ دەكات بۆ ئەوەی بزانێت ناوی دەرچووە یاخود نا.
لە ڕاگەێندراوەکەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێردا هاتووە، لە ئێستادا ناونووسین بۆ پڕۆگرامەكە لە بەردەستە و تا 6 مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ كاتژمێر 8:00ی ئێوارە بە كاتی هەولێر ناوتۆماركردن دەمێنێت.