
پەیامی کورد... ئێران بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بارەگایەكی حزبی دیموكراتی كردە ئامانج
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئێران بە درۆنی بۆمبڕێژکراو گوندی وەردەی لە سنووری قەزای چۆمانی باڵەکایەتی بۆردوومان کرد و تاوەكو ئێستاش زیانەكانی نەزاندراون.
ئەمڕۆ یەكشەممە 2-10-2022 سوپای ئێران لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراو گوندی (وەردە)ی سەر بە قەزای چۆمانی بۆردوومان کردووە و بارەگایەكی حزبی دیموكراتی كوردستانی كردووەتە ئامانج.
تاوەكو ئێستا زیانە گیانییەکانی بۆردوومانەکە نەزاندراون.
جێگەی باسە،رۆژی چوارشەممەی رابردوو28-9-2022 سوپای ئێران لە رێگەی 73 مووشەکی بالیستی و دەیان درۆنەوە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا 18 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون.