image

خیانەتکارێکی ناو حزبی یەکیتی نیشتمانی کوردستان ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بە ”کارێکی نائەخلاقی“ دادەنێت، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی گرووپە خیانەتکارەکەی ناو یەکیتی نیشتمانی کوردستان لەو بڕیارە زەرەرمەندی سەرەکی دەبن.

بە گوێرەی زانیارییەکان لەبەرامبەر بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران لەلایەن عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە. ئاراس جەنگی لە پۆستێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی تۆڕی کۆمەڵایەتی " فەیسبووک "، ڕایگەیاندووە، ”نابێ بێ ئەمەک بین، دەبێ بەپێی توانا دژی ئەم ھەوڵە بوەستین“.

ئەمە لە کاتێکدایە ئاراس جەنگی، کە لە سەروبەندی خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر، داوای دەکرد سوپای عێراق بگەڕێتەوە ھەموو ناوچەکانی کوردستان، ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران بە ”کارێکی نائەخلاقی و نایاسایی“ دادەنێت.

هەروەها بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی " ڕۆیتەرز " ڕۆژی ٢٦/١٠/٢٠١٨، لە زاری دوو سەرچاوەی حکوومەتی عێراقی بڵاوی کردەوە، کە حکوومەتی عێراقی بڕیاری ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووکی بۆ ئێران داوە، بەھۆی سەپاندنی ئەو سزا ئابوورییەی بە سەر ئێراندا لەلایەن ئەمریکاوە .

ئەو بڕیارەی حکوومەتی عێراق ھاوکاتە لەگەڵ سەپاندنی چەندین سزای ئابووری و سەربازی بەسەر ئێراندا لەلایەن ئەمریکاوە، کە رۆژی ٥/١١/٢٠١٨ ژمارەیەک سزای دیکە بەسەر فرۆشتنی نەوتی ئێراندا، دەسەپێندرێت.

دوای خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر، حکوومەتی عێراق بە ھاوکاریی خیانەتکاران، ڕۆژانە بڕی ٣٠ ھەزار بەرمیل نەوتی کەرکووکی ھەناردەی ئێران دەکرد .