image

پەیامی کورد      ...   سەبارەت بە بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیانی کوردستان بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێک ڕادەگەێنێت

بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتی، دوای ئەوەی دەست بە دابەشکردنی دووەم بەشەخۆراکی ھاووڵاتییان کراوە، بەشی سێیەم دەگات و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت کە شەش ماددەی خۆراکییە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : ''دابەشکردنی بەشەخۆراکی ھاووڵاتییان بەردەوامە و سێیەم بەشەخۆراک لە ماوەیەکی نزیکدا دەگاتە ھەرێمی کوردستان و دوای ئەوەی ئێمە لە تاقیگەکانی خۆمان پشکنینی بۆ دەکەین، دواتر دەست بە دابەشکردنی بەسەر ھاووڵاتی یانی ھەرێمی کوردستاندا دەکرێت.''

بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتیشی: ''لەو ناوچە و شوێنانەی تا ئێستا بەشەخۆراکی دووەم دابەش نەکراوە بە زووترین کات ئەوەش دابەش دەکرێت و دواتریش بەشی سێیەم وەردەگرن، چونکە بەشی دووەم ئێستا ڕۆژانە بەردەوام دابەش دەکرێت.''

نەوزاد شێخ کامیل ووتیشی: ''بەشەخۆراکی مانگانە ئێستا ماددەکانی زیاد کراون کە شەش ماددەی خۆراکییە و بریتین لە برنج و زەیت و فاسۆلیا و نۆک و دۆشای تەماتە و شەکر. جگە لەوە، دەست بەدابەشکردنی ئاردیش دەکرێت کە بۆ ھەر ئەندامێکی خێزان نۆ کیلۆیە.''