image

پەیامی کورد...١٩ کەس لە هەرێمی کوردستان بە کۆڕۆنا گیانیان لەدەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند و دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 2422 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 19 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 814 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لەو ماوەیەدا 14 هەزار و 464 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا کراون، ئەنجامی 2422 لەو پشكنینانە پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش کەمترین تووشبوو تۆمارکراوە.

 

لەو 19 تووشبووەی کۆرۆناش کە گیانیان لەدەستداوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوون کە حەوت کەس بوون، کەمترینیش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کە یەک کەس بووە، لە پارێزگای دهۆک شەش کەس و لە هەولێریش پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

زۆرترین ژمارەی ئەو تووشبووانەی پێشووش کە چاکبوونەتەوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوون، کەمترینیش لە هەڵەبجە.