image

پەیامی کورد    ...     سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەکیتی ئەورووپا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئابی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە مارتین هوس باڵیۆزی یەکیتی ئەورووپا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی یەکیتی ئەورووپا بەبۆنەی کۆتاییهاتن بە ئەرکەکانی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، پێزانینی بۆ بووژانەوە و سەقامگیری هەرێم هەبوو و دەستخۆشی لەو دەستکەوتانە کرد کە هەرێمی کوردستان لە بواری جۆراوجۆری ئابووری و ئیداری و سەقامگیری بە دەستی هێناوە. باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا جەختیشی لەوە کردەوە کە یەکێتیی ئەورووپا لە قۆناغەکانی داهاتووشدا پاڵپشتی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و مەترسی تەحەدیاتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تاوتوێ کران.  هەروەها جەختیش لەوە کرایەوە کە باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا یارمەتیدەرە بۆ سەقامگیری زیاتری عیراق.

بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی سووریا و ئاییندەی کورد لە سووریا تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.