
پەیامی کورد ... لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی دەزگای هەواڵگری تورکیا " میت " و سوپای توركیادا لە قەندیل، " ڕەزا ئاڵتوون " لە سەرکردە باڵاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " کوژرا.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئانادۆڵۆ, بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاوبووەتەوە لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی میت و سوپای تورکیادا، ئەمڕۆ چوارشەمە ۷ی مارس ، ڕەزا ئاڵتوون كە یەكێكە لە نزیكترین پیاوەكانی سەردەستەی پەكەكە، جەمیل بایك لەگەڵ ژمارەیەكی دیكەدا لە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانیدا بۆسەر قەندیل کراونەتە ئامانج.
ئانادۆڵۆ نووسی: لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی باڵای رێکخراوەکە کە هەریەک لە بەناو بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، میکایل ئۆزدەمیر، کە نازناوی "ناودار"ە، بەناو ووتەبێژی پەکەکە، ئەمروڵڵا دورسون کە نازناوی "سەرهات ڤارتۆ"یە و بەناو بەرپرسی ناوچەی قەندیلی رێکخراوەکە، عەلی ئاکتاش-یان لەنێودایە کە نازناوی "سینان سۆر"ە لە چالاکی خراون.
ڕاشگەیێندراوەکە لە ئاكامی ئۆپراسیۆنهكه ژمارهیهك ئهندامی پلهبهرزی پەکەکە له چالاكی خران كه ههماههنگی كاری پهیوهندییهكانی دهرهوهی پهكهكه بوونە.
هێشتا پەکەکه هیچ کاردانەکەیەکی بەم هەواڵە نە بووە.