لە پەرلەمانی سوید، تورکیا شەرمەزار کرا

لە پەرلەمانی سوید، تورکیا شەرمەزار کرا


لە پەرلەمانی سوید لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین شەرمەزار كرا، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش لەپەرلەمان وتی، "کار دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بەو هێرشە.
دوای بانگهێشکردنی بۆ پەرلەمانی سوید، بەمەبەستی وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێکی پەرلەمانتاران لەبارەی هێرشی تورکیاوە بۆ سەر عەفرین، مارگوم واڵستروم وەزیری دەرەوەی سوید، رایگەیاند، کە تۆرکیا ناتوانێت بە بەهانەی مافی خۆپاراستن رەوایی بداتە خۆی هێرش بکاتە شاری عەفرین.
وەزیری دەرەوەی سوید، دەشڵێت: "ئێمە نیگەرانین و کار دەکەین بۆ کۆتایهێنانی هێرشەکە، باڵوێزی تورکیاشمان بانگ کردووە بۆ وەزارەتی دەرەوە بۆ دەڕبڕینی هەڵوێستی حکومەتی سوید.
ئاشکراشیکردووە، کە سوید لەگەل زۆر وڵاتی دیکە سەبارەت بە پرسی عەفرین کاردەکەن.
مارگوم واڵستروم، وتیشی، بۆچوونی پسپۆرەکانی سوید لەوەزارەتی دەرەوە ئەوەیە کە تۆرکیا ناتوانێت بە بەهانەی مافی خۆپاراستن رەوایی بداتە هێرشەکانی بۆ سەر شاری عەفرین.