بەهانەکانی تورکیا بۆ کۆمەڵکوژى خەڵکی سڤیل
وەزیرى بەرگرى کانتۆنى عەفرین: تورکیا ناتوانێت بێتە پێشەوە
وه‌زیری به‌رگریی کانتۆنی عه‌فرین " به‌هجه‌ت عه‌بدۆ" باسى لەوە کردووە کە حکوومه‌تی تورکیا بانگەشەى ئەوە ده‌کات کە هێزی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا جلوبه‌رگی خه‌ڵکی سڤیل له به‌ر ده‌که‌ن و مەبەستی زیاتری عەبدۆ لەم قسەیە ئەوە بووە کە ئەم کارە هۆکارێکە بۆ ئەوەى تورکیا دەیهەوێت دۆخەکە ئامادە بکات بۆ کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل و بێ تاوان .
وه‌زیری به‌رگریی کانتۆنی عه‌فرین لە لێدوانێکدا لەگەل " فۆرات نیۆز" ڕایگەیاندووە کە تورکیا ناتوانێت زۆرتر بێتە پێشەوە و بۆیە دەست بۆ فرتوفێڵى دیکە دەبات بۆ ئەوەى خەڵکى زیاتر بکوژێت و ترس دروست بکات و دەست بەسەر عەفریندا بگرێت.