نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی

ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، ئەوەش بەهۆی خاوبوونەوەی بازرگانی نەوت لە چەند ناوچەیەك
كاتژمێر 1:50 خولەكی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 82.80 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و 2 دۆلار دابەزی.
هەروەها، نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساسی ئەمەریكی 75.33 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش هاوشێوەی نرخی پێشووی بوو.
ئەم بابەتە 57071 جار خوێندراوەتەوە




