پەیامی کورد- دەرعا
تانکەکانی ئیسرائیل کە لە بنکەی دوورگەکە جێگیرن، دوێنێ پێنجشەممە، دەوروبەری شارۆچکەی کویایان لە حەوزی یەرموکی ڕۆژئاوای دەرعا کردە ئامانج و ئەوەش دووەم بۆردومانە لەم مانگی تشرینی دووەمەدا.
سەرچاوەیەکی خۆجێی بە پەیامی کورد ڕایگەیاند، تانکەکانی ئیسرائیل چەندین گولـلەیان ئاراستەی دەوروبەری شارۆچکەکە کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانیشتوانی شارۆچکەکە نیگەرانن لە بەردەوامبوونی بۆردومانەکان و فراوانبوونیان بۆ سەر ماڵەکانیان، بۆیە هەندێک لە دانیشتوانی ئەو ماڵانەی کە لە دەوروبەری شارۆچکەکەدان، ئاوارەی ناو شارۆچکەکە بوون.
لە مانگی ئازاری ڕابردوودا، پێنج کەس لەوانە ژنێک، بەهۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلەوە بۆ سەر شارۆچکەی کویا کوژران.