ئیسرائیل هیووم : حیزبۆڵڵا لە لاوازترین دۆخی خۆی دایە؛ پشتیوانی دارایی ئێران بۆ ئەو گرووپە بەردەوامە

Dîroka Belavkirin :
ئیسرائیل هیووم : حیزبۆڵڵا لە لاوازترین دۆخی خۆی دایە؛ پشتیوانی دارایی ئێران بۆ ئەو گرووپە بەردەوامە
پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل هیووم : حیزبۆڵڵا لە لاوازترین دۆخی خۆی دایە؛ پشتیوانی دارایی ئێران بۆ ئەو گرووپە بەردەوامە

ڕۆژنامەی ئیسڕائیل هیووم لە ڕاپۆرتێک دا نووسیویەتی سەرەڕای هەڵوێستە تووند و لێدوانە ئاگرینەکانی حیزبوڵڵا، بەڵام لە ئێستادا ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە لە لاوازترین دۆخی خۆی دایە.

بە پێی ئەم میدیایە، کۆماری ئیسلامی هێشتا حیزبۆڵڵای لوبنان بە گرینگترین هێزی بە وەکالەت لە ناوچەکە دەزانێت و سەرەڕای گەمارۆوەکان لە پشتیوانی ئەو گرووپە بەردەوامە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لەم دوایی یانەدا ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی یەک ملیار دۆلاری بۆ حیزبۆڵڵا گواستووەتەوە.

ئیسرائیل هیوم نووسیویەتی حیزبۆڵڵا بە هاوکاری تاران و سوپای قودس توانا سەربازییەکانی خۆی بنیات دەنێتەوە و لە هەوڵی ڕاكێشانی هەزاران هێزی تازەیە.

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، ململانێی سەربازی ڕاستەوخۆ لە ئێستادا لە بەرژەوەندی حیزبۆڵڵا نییە و لە کاتێکدا ڕۆژانە هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامن، پرۆسەی بونیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی ئەو گرووپە بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت.