پەیامی کورد ... بێ سەروشوێن بوونی ٥ هاووڵاتی خەڵکی گوندی میراوای شنۆ لە خاڵی سفری سنووری
٥ هاووڵاتی خەڵکی گوندی میراوای شنۆ کە بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەكانیان چووبوونە بەرزایی یەکانی "خنێرە" کە دەکەوێتە خاڵی سفری سنووری، ماوەی نزیکەی ٥ ڕۆژە بێسەروشوێن بوون و گەڕان بەدوایان دا بەهۆی زۆری بەفر بارینەوە سەرکەوتوو نەبوون.
هەواڵی گەیشتوو لە بنەماڵەی ئەو ٥ کەسە باس لەوە دەکەن کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەو کەسانە پچڕاوە و هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخیان نییە.