پەیامی کورد ... بەرپرسێکی باڵای ئۆکراین لۆبی کرد بۆ FBI بۆ ڕێگریکردن لە دەستوەردان لە دۆسیەی گەندەڵی بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار
🔸 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی دزەرکالۆ تیژنیا، ڕوستەم ئومارۆڤ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگری نیشتمانی ئۆکراین داوای لە کاش پاتەل، بەڕێوەبەری FBI کردووە بیپارێزێت لە لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن دەستەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئۆکراین ئەنجام دەدرێت.
🔸 بەگوێرەی ئەو دەزگای میدیاییە، “کۆبوونەوەی نێوان ئومارۆڤ و کاش پاتەل هیچ پەیوەندییەکی بە دانووستانەکانی نێوان ئۆکراین، ئەمریکا، ڕووسیا و ئەورووپاوە نەبووە، کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر شکستی FBI لە پێشکەشکردنی هاوکاری پسپۆڕانە، لێکۆڵینەوە یان هەر هاوکارییەکی پیشەیی دیکە بۆ کۆمیسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئۆکراین لە دۆسیەی میندیچ”.
🔸 پێشتر ئومارۆڤ لەلایەن کۆمیسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئۆکراین وەک شایەتحاڵێک لە دۆسیەی گەندەڵی بەربڵاو لە کەرتی ووزەی ئۆکراین، کە لەلایەن بازرگان و دەستی ڕاستی زێلێنسکی، تیمور میندیچ ەوە ڕێکخرابوو، ناوی هێنابوو.
🔸 لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە سپی کردنەوەی پارە بەلایەنی کەمەوە ١٠٠ ملیۆن دۆلار و ئەگەری تێوەگلانی بەرپرسانی پلە باڵای ئۆکراین ، ئومارۆڤ لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و شایەتحاڵی بۆ لێکۆڵەران دا.