بەرپرسێکی هەسەدە : پێش کۆتایی ئەمساڵ مەزڵووم عەبدی بە ئامادەبوونی ئەمریکا و ووڵاتانی عەرەبی سەردانی دیمەشق دەکات

Dîroka Belavkirin :
بەرپرسێکی هەسەدە : پێش کۆتایی ئەمساڵ مەزڵووم عەبدی بە ئامادەبوونی ئەمریکا و ووڵاتانی عەرەبی سەردانی دیمەشق دەکات
پەیامی کورد    ...   بەرپرسێکی هەسەدە : پێش کۆتایی ئەمساڵ مەزڵووم عەبدی بە ئامادەبوونی ئەمریکا و ووڵاتانی عەرەبی سەردانی دیمەشق دەکات


فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی (العربیە)، زانیاری گرینگی لەبارەی سەردانێکی چاوەڕوان کراوی ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە، بۆ دیمەشق ئاشکرا کرد و هاوکات ووڵامی تۆمەتەکانی تورکیای دایەوە سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل.
شامی ڕایگەیاند: "پێش کۆتایی ئەمساڵ، ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق دەکات."

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم سەردانە بە ئامادەبوون و چاودێری نێودەوڵەتی دەبێت، کە تێیدا نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و هەندێک لە ووڵاتانی عەرەبی ئامادە دەبن. ئەم هەنگاوە بە ئاماژەیەکی گرینگ دادەنرێت بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی گفتوگۆ لەنێوان بەڕێوبەرایەتی خۆسەر و حکومەتی سوریا بە نێوەندگیرییەکی فراوانی نێودەوڵەتی.
لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە تورکیا ئاراستەی هەسەدەی دەکات بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، فەرهاد شامی بە تووندی ئەو بانگەشانەی ڕەتکردەوە و ووتی : "ئەگەر پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل هەبوایە، تورکیا جورئەتی ئەوەی نەدەکرد پەلامارمان بدات."

بەرپرسەکەی هەسەدە ئاماژەی بەوەش دا کە "تۆمتبارکردنمان لەلایەن تورکیاوە بەوەی پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، تەنها پاساوێکە بۆ دەستوەردانەکانی لە دۆسیەی سووریادا و شەرعیەتدان بە هێرشەکانی."