پەیامی کورد ... بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا : ئەگەر زێلێنسکی هەڵنەێت پێش جەژنی کریسمەس لە ناو دەبردرێت
🔸لۆرێنس ویلکرسۆن، سەرۆکی پێشووی ئەرکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و عەقیدەکانی خانەنشین کراوی سوپای ئەمریکا، بە سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی پێش جەژنی کریسمەس لە ناو دەبردرێت ، مەگەر ئەوەی "بۆ یەکێک لە ماڵە هاوینەییەکانی" هەڵبێت.
🔸 "تەنها چاوەڕێی ئەوەم کە زێلنسکی پاڵپشتی نازییەکان و ئۆلیگارشەکانی دەورووبەری لەدەست بدات، یان هەڵبێت بۆ ئۆتۆمبێلێکی بووگاتی و یەکێک لە کۆشکەکانی کە یەکێکە لە ماڵە هاوینەکانی لە سەرانسەری جیهان دا، یان بکوژرێت. پێشبینی دەکەم یەکێک لەو شتانە پێش جەژنی کریسمس ڕووبدات".
🔸"ئەوانەی بەرگری لێدەکەن، جا ئەو گرووپە تاوانکارییە دارایی و ئابوورییە بێت کە من بە نەبوونی زاراوەیەکی باشتر ناوی دەبەم ئۆلیگارش، یان نێئۆنازییەکانی دەورووبەری کە ئێستا ڕەتیان کردووەتەوە بچنە بەرەکانی پێشەوە، چیتر شەڕ ناکەن".