تام كاتن : مادۆرۆ لە دەستبەسەرگەی ئەمریکایە و بە تاوانی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان، تیرۆر و زیان گەیاندن بە هاووڵاتیانمان دادگایی دەکرێت

Dîroka Belavkirin :
تام كاتن : مادۆرۆ لە دەستبەسەرگەی ئەمریکایە و بە تاوانی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان، تیرۆر و زیان گەیاندن بە هاووڵاتیانمان دادگایی دەکرێت
پەیامی کورد    ...   تام كاتن : مادۆرۆ لە دەستبەسەرگەی ئەمریکایە و بە تاوانی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان، تیرۆر و زیان گەیاندن بە هاووڵاتیانمان دادگایی دەکرێت

تام كاتن، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا و سەرۆکی لێژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، لە پەیامێک دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، نیکۆلاس مادۆرۆ دیکتاتۆری ڤەنزۆئێللا لە ژێر دەستی ئەمریکادایە و بەم زووانە لەسەر تاوانەكانی ڕووبەڕووی دادپەروەری دەبێتەوە.

کاتن لە پەیامەکەدا نووسیویەتی کە مادۆرۆ "تەنها دیکتاتۆرێکی ناشەرعی نەبوو"، بەڵکوو بە ووتەی ئەو "ئۆپراسیۆنێکی فراوانی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانی" بەڕێوەبردووە. ئاماژەی بەوەش کردووە، مادۆرۆ نزیکەی شەش ساڵ لەمەوبەر لە دادگاکانی ئەمریکا بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان و "تیرۆریسمی ماددە هۆشبەرەکان" تۆمەتبار کراوە.

ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە هەروەها ڕایگەیاند کە چەند خولەکێک لەمەوبەر لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ قسەی کردووە و ڕۆبیۆ پشتڕاستی کردووەتەوە کە مادۆرۆ لە دەستبەسەری ئەمریکایە و بەهۆی تاوانەكانی ڕووبەڕووی دادپەروەری دەبێتەوە".

کاتن لە درێژەی قسەکانی دا سوپاسی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و هێزەکانی سوپای ئەمریکا و جێبەجێ کردنی یاسای کرد بۆ ئەوەی بە "ئۆپراسیۆنێکی باوەڕپێنەکراو" ناوی برد.

لە بەشی کۆتایی پەیامەکەی دا، تام كاتن ئاماژەی بە داهاتووی ڤەنزۆئێللا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی کاتی ووڵاتەکە ئێستا دەبێت بڕیار بدات کە ئایا لە بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان و هاوکاری لەگەڵ “دوژمنانی وەک ئێران و کووبا” بەردەوام دەبێت یان ڕێگای گەڕانەوە بۆ “جیهانی شارستانی” بگرێتەبەر. 

نووسیویەتی: “داوایان لێدەکەم بە ژیرانە هەڵبژێرن”.