پەیامی کورد ... تەرمی سەربازێکی دیکەی ئیسرائیلی کە لە غەززە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕادەستی خاچی سوور کرا
لیوای قودس و عیزەددین ئەلقەسام تەرمی سەربازێکی ئیسرائیلی کە لە غەززە بە دیل گیرابوو، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕادەستی خاچی سوور کرد.
حازم قاسم ووتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ووتی : ئێمە بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ کۆتایی هێنان بە ڕادەستکردنی تەرمی زیندانیانی ئیسرائیل و کاردەکەین بۆ تەواوکردنی تەواوی پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردن لە زووترین کاتدا.