پەیامی کورد ... حوکمی لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسی پشتڕاست کرایەوە
دادگای باڵای ڕێژیمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی مەسعوود جامعی، عەلیڕەزا موورداسی دوو هاووڵاتی عەرەبی خەڵکی ئەهواز و فەرشاد ئێعتمادی فەر لە پارێزگای کۆهگیلویە و بویرئەحمەد پشتڕاست کردەوە.
ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و نووسیویەتی کە ئەم حوکمانە لە ڕێگەی پارێزەرانی دۆسیەکە و سیستەمی سێنا پێیان ڕاگەێندراوە.
هەر لەو دۆسیەیەدا، پیشتر دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی سامان حورمت نژاد ١٢ ساڵ و داوود حورمت نژاد ١٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرابوو. بەپێی سەرچاوەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کارون، پڕۆسەی پشتڕاست کردنەوەی سزای لەسێدارەدانی ئەو سێ زیندانییە سیاسییە بە خێرایی نائاسایی و تایبەت بەڕێوە چووە.
ئەو سێ کەسە تۆمەتەکانی وەک " افساد فی الارض "، "ئەندامیەتی لە گرووپەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی"، "پڕوپاگەندە دژی نیزام " و "کۆبوونەوە هاندانی خەلک"یان بەسەردا سەپاوە.