پەیامی کورد ... خاڵە سەرەکییەکانی لێدوانەکانی ئوشاکۆڤ سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاشتی لە ئۆکراین
▫️ ڕووسیا هێشتا پێشنیارەکانی ئاشتی یەکیتی ئەورووپا و ئۆکراینی نەبینیوە، بەڵام پێناچێت بەشداری کردنیان بونیاتنەر بێت، یووری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا ووتی؛
▫️ ئۆشاکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسێکی ڕووسی ڕاگەیاند، ئەگەر هەر گۆڕانکارییەک لە پلانی ئاشتی ئۆکراین بکرێت، مۆسکۆ ناڕەزایەتی تووندی دەبێت؛
▫️ ڕووسیا بە ڕوونی هەڵوێستی خۆی لەسەر پلانی ئاشتی ڕاگەیاندووە و ئەمەش بۆ ئەمریکییەکان ڕوون بوو؛
▫️ ڕووسیا هەرگیز باسی "بژاردەی کۆری" بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئۆکراین نەکردووە.
▫️ زێلێنسکی یەک ملیۆن لەسەد دڵنیایە لەوەی کە ناتوانێت کریمە بگەڕێنێتەوە و مسۆگەری پەیوەست بوونی ئۆکراین بۆ ناتۆ.