پەیامی کورد ... دواهەمین وێنەی مادۆرۆ چەند کاتژمێرێک پێش هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پایتەختی ڤەنزۆئێللا
دیدار لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی چین
ئەمە دوایین چالاکی نیکۆلاس مادۆرۆیە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کە چەند کاتژمێرێک بەر لەوەی ئەمریکا دەستگیری بکات لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە و نووسویەتی:
"کۆبوونەوەیەکی خۆش و بەرهەم دارم لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆک شی جین پینگ، سەرۆکی چین ئەنجام دا. ئێمە پابەندبوونی خۆمان دووپات کردەوە بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانمان بە مەبەستی بونیاتنانی جیهانێکی چەند جەمسەری بۆ گەشەپێدان و ئاشتی... چین و ڤەنزۆئێللا یەکگرتوون"
هانا ئارێنت، فەیلەسووف و مێژوونووسی سیاسی دەڵێت: "لە دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکان دا، تا ١٥ خولەک پێش کەوتن هەموو شتێک ئاسایی دەردەکەوێت".