دوای 14 ساڵ لە شەڕ کە نزیکەی 620 هەزار کەسی کوشت و نزیکەی 14 ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون، ڕژێمی بەشار ئەسەد لە کۆتایی ساڵی 2014 داڕما، سەرۆکی لەکارلادراوی سوریا لەژێر پاراستنی ڕووسیادا بەرەو مۆسکۆ هەڵهات. ئه مڕۆ ئەسەد و خێزانەکەی ژیانێکی دابڕاو له نێوان ڕووسیا و ئیماراتدا دەژین، دوور له هەر ڕۆڵێکی سیاسی یان میدیایی.
بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکانی ئەو بنەماڵەیە، بەشار ئەسەد گەڕاوەتەوە سەر حەز و ئارەزووی کۆنی خۆی بۆ پزیشکی چاو. ئەو خەریکی فێربوونی زمانی ڕووسی و نوێکردنەوەی زانیاریەکانی لەو پسپۆڕییەی کە لە لەندەن خوێندوویەتی، بەبێ ئەوەی هیچ پێویستییەکی دارایی هەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەو سامانەی کە گواستییەوە بۆ مۆسکۆ بۆ دەربازبوون لە سزاکانی ڕۆژئاوا. پێدەچێت ئەو خێزانە لە ناوچەی ڕوبلیۆڤکای ئاست بەرزدا نیشتەجێ بن، کە کەسانی دەوڵەمەند و نوخبە سیاسییەکانی پێشووی ڕووسیای تێدایە.
سەرەڕای ئەم شێوازە ژیانە لوکسە، ئەسەد لە گۆشەگیرییەکی ڕووندا دەژی: پەیوەندییەکانی زۆر سنووردارە، ڕووسیاش ڕێگری لێدەکات لە هەر چالاکیەکی سیاسی یان دەرکەوتنی میدیایی، بەو پێیەی بووەتە "بێ پەیوەندی" بە کرێملین. هەروەها هەڵهاتنی لەناکاوی لە دیمەشق هاوپەیمانەکانی و خێزانە فراوانەکەی بە شێوەیەکی نائارامی بەجێهێشت، بەبێ ئەوەی هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختەیان پێ بدرێت. ئەو خێزانە لە مۆسکۆ کۆبوونەوە بۆ پشتگیریکردنی ئەسما ئەسەد لە کاتی چارەسەرکردنی شێرپەنجەی خوێن، دواتر دوای چارەسەری تاقیکاری لە ژێر چاودێری ئەمنی ڕووسیادا چاکبووەوە. ژیانی ئەو منداڵانە بە پلەیەک ئاسایی بەردەوامە: زین بڕوانامەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی لە زانکۆی MGIMO لە مۆسکۆ بەدەستهێناوە، هاوکات حافز لە چاوی گشتی کشاوەتەوە و هەژمارە بانکییەکانی داخستووە. ئەو خێزانە بەردەوامن لە خەرجییە گەورەکان، بازاڕکردن لە نێوان مۆسکۆ و ئیمارات.
لە کاتێکدا وێنەی تایبەتی بەشار ئەسەد لە دوای ڕووخانی ڕژیم و تێکشکاندنی وێنەی پاوانخوازانەی بەشار ئەسەد ئاشکرا بوو، بەڵام وردەکارییەکانی ژیانی تایبەتی بەشار ئەسەد و ڕۆڵی لە ماوەی ساڵانی کوشتن و وێرانکردندا، بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی پێداگری بنەماڵەکە لەسەر تایبەتمەندی و نەبوونی هیچ لێپرسینەوەیەک تا ئێستا سنووردار دەمێنێتەوە.