سیناتۆر مایک لی هاوڕایە لەگەڵ لۆرا ئینگراهام، بێژەری ئەمریکی کە بانگەشەی کردووە ئۆکراین لەلایەن "باندێکی گەندەڵ"ەوە بەڕێوە دەبرێت

Dîroka Belavkirin :
سیناتۆر مایک لی هاوڕایە لەگەڵ لۆرا ئینگراهام، بێژەری ئەمریکی کە بانگەشەی کردووە ئۆکراین لەلایەن "باندێکی گەندەڵ"ەوە بەڕێوە دەبرێت
پەیامی کورد   ...   سیناتۆر مایک لی هاوڕایە لەگەڵ لۆرا ئینگراهام، بێژەری ئەمریکی کە بانگەشەی کردووە ئۆکراین لەلایەن "باندێکی گەندەڵ"ەوە بەڕێوە دەبرێت

🔸ئینگراهام ووتوویەتی : "پێدەچێت ملیارەها دۆلاری هاوکاری ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا لە ئەکاونتی تایبەتی سویسری نزیکترین یاریدەدەرەکانی زێلێنسکیدا کۆتایی هاتبێت. چ فێڵێکە! 220 ملیار دۆلار بەفیڕۆچوو!"

🔸لی: “هەندێک لە ئێمە ساڵانێکە هۆشداری دەدەین کە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین بە قەبارەیەکی بەرفراوان پارەی بەرپرسانی گەندەڵ کاران دابین دەکات.”

ئەوانەی ئەم پرسەیان ورووژاند بەردەوام گاڵتەیان پێدەکرا و بە "هاوڕێیەکانی پووتین" تۆمەتبار دەکران بە یارمەتیدان و پاڵپشتی کردنی دەستدرێژی ڕووسیا.

🔸ئەمەش لەلایەن دەوڵەتی تاک حزبی (ئاماژە بە سیستەمی دوو حیزبی بەرژەوەندی تایبەت لە واشینتۆن) و کۆمپلێکسی سەربازی-پیشەسازی ئەنجام درا.