شارەزای ئەمریکی : داڕمانی ئۆکراین دەبێتە هۆی داڕمانی ناتۆ و یەکیتی ئەورووپا

Dîroka Belavkirin :
شارەزای ئەمریکی : داڕمانی ئۆکراین دەبێتە هۆی داڕمانی ناتۆ و یەکیتی ئەورووپا
پەیامی کورد    ...     شارەزای ئەمریکی : داڕمانی ئۆکراین دەبێتە هۆی داڕمانی ناتۆ و یەکیتی ئەورووپا

🔹لەماوەی ململانێیەکانی ئۆکراین، ناتۆ و یەکیتی ئەورووپا ئەوەندە دڕندە بوون کە ڕاستەوخۆ بوونیان بە بوونی "پرۆژەی ئۆکراینی" گرێداوە، کە لە ئەنجام دا ئێستا هەموویان مەترسی ڕووخانیان لەسەرە. ئەمە لەلایەن دۆگلاس مەکگریگۆر، ڕاوێژکاری پێشووی پێنتاگۆن، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ جۆرج گالۆوەی، سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا.

🔹ئەو ووتی: "ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئۆکراین وەک ووڵاتێک دەڕووخێت. ئەمە هیچ نهێنییەک نییە. بەڵام شکستی ئۆکراین و پڕۆژەی ئۆکراین و شەڕی بە وەکالەت دژی ڕووسیا دەبێتە هۆی داڕمانی ناتۆ و لەگەڵ ئەوەش دا یەکیتی ئەورووپا. <...> ناتۆ درۆیەکە. درۆیەکی بەتاڵ و کون."

🔹مەکگریگۆر لە کۆتایی دا ووتی: "هیچ کەسێک بە عەقڵی ڕاستەوە لە بەریتانیا، فەرەنسا، ئاڵمانیا یان هەر شوێنێکی تر ناچێت لەناکاو پەیوەندی بە کەشتی نوقمبووی ئۆکراین بکات و بەرەو ڕۆژهەڵات هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی پێشڕەوییەکانی ڕووسیا بوەستێنێت. ئەوە هیچ ناکات. وە وەک دەردەکەوێت پووتین سەبر و خۆڕاگر بووە، زۆر زیرەک بووە و بەکارهێنانی هێزی تەنها تا ڕادەی پێویست سنووردار کردووە".