پەیامی کورد ... لۆکاشینکۆ : سیستەمی مووشەکی ئۆرێشنیک لە سوپای بیلاڕووس دا کەوتووەتە خزمەتەوە.
ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بیلارووسیا ڕایگەیاند، سیستەمی مووشەکی ئۆرێشنیک ئەرکی شەڕی خۆی لە بیلاڕووسیا دەست پێکردووە.
بەگوێرەی گۆڤاری خابارۆڤسک، و بەگوێرەی لۆکاشینکۆ، ئەم سیستەمە مووشەکییە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕادەستی بیلاڕووسیا کراوە.
لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، لۆکاشینکۆ نیازی خۆی و ئامادەیی ڕووسیای ڕاگەیاند بۆ جێگیرکردنی ئەم سیستەمە مووشەکییە بالیستییە لە دامەزراوەیەکدا کە پێشتر کۆمپلێکسی ئەتۆمی ستراتیژی لە سەردەمی سۆڤیەتدا تێدابوو.