پەیامی کورد ... لیندزی گراهام هۆشداری تووند دەداتە سووریا : ئەگەر بەرەو ڕەققە بڕۆن، سزای گورچکبڕ چاوەڕێتان دەکات
سێناتۆری دیاری ئەمریکا، لیندزی گراهام، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی حکوومەتی سووریا کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر هێزەکانیان بەردەوام بن لە پێشڕەوی کردن بەرەو شاری ڕەققە، ئەوا هەوڵ بۆ سەپاندنەوەی سزای زۆر تووندتر دەدات لە چوارچێوەی "یاسای قەیسەر"دا.
گراهام ووتی : "دیارە کەس لە سووریا گوێ لە من و بەرپرسانی تری حکوومەتی ئەمریکا ناگرێت. ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، نەک هەر سزایەکی گورچکبڕ دەبێت، بەڵکوو زیانێکی هەمیشەیی بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و حکوومەتی نوێی سووریا دەگەێنێت. ئەگەر پێتان وایە قسەکانمان جیددی نین، با بەردەوام بن."
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئەگەر حکوومەتی سووریا خوازیاری ڕزگارکردنی پەیوەندییەکانیانە، پێویستە پێشڕەوییەکان بوەستێنن و بگەڕێنەوە، ئەگینا ڕووبەڕووی ململانێ لەگەڵ سێناتی ئەمریکا و تێکچوونی هەمیشەیی پەیوەندییەکانیان دەبنەوە.