پەیامی کورد ... میدیاکانی یەمەن دەڵێن حووسییەکان لە دانووستانەکانی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان پێشکەوتن بەدەست دەهێنن
🔸 سەرچاوەیەکی حکوومەتی یەمەن ڕایگەیاند، حکوومەتی یەمەن و حووسییەکان پێشکەوتنی بەرچاویان بەدەست هێناوە لە گەیشتن بە لێک تێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ جێ بەجێ کردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنێک کە لە ساڵی 2022دا ئەنجامدرا، کە ئاڵوگۆڕی هەزار و 400 زیندانی لەخۆدەگرێت.
🔸 دانووستانە ڕاستەوخۆکانی شاری مەسقەتی عوممان بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، ماوەی دوو هەفتەیە لە کەشێکی ئەرێنی دا بەردەوامە، گفتوگۆکان لەسەر ئاڵوگۆڕێکی هەمەلایەنە چڕبوونەتەوە.