مانۆڕی سەربازی بە بەشداری هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بنکەی قەسرەک، سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە لادێکانی باکوری حەسەکە، دوای نیوەشەوی دووشەممە/سێشەممە ئەنجامدرا.
سەرچاوەیەک لە بنکەکە بە پەیامی کورد ڕاگەیاند کە مەشقەکان بە بەکارهێنانی تەقەمەنی زیندوو لە ناوەوە و دەوروبەری بنکەکەدا ئەنجامدراون.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مانۆڕە سەربازییانە بەشێکن لە مەشق و ڕاهێنانە ئاساییەکانی نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە پەیامی کورد ڕاگەیاندووە، دەنگی تەقینەوە و تەقە لەگەڵ فڕینی فڕۆکە جەنگییەکان بیستراوە و تا درەنگانی شەو بەردەوام بووە.