مەولەوی عەبدۆلحەمید : بژێوی خەڵک گەیشتووەتە بن بەست، خەڵك مافی خۆیەتی ناڕەزایەتی دەرببڕێ

Dîroka Belavkirin :
مەولەوی عەبدۆلحەمید : بژێوی خەڵک گەیشتووەتە بن بەست، خەڵك مافی خۆیەتی ناڕەزایەتی دەرببڕێ
  • مەولەوی عەبدۆلحەمید : بژێوی خەڵک گەیشتووەتە بن بەست، خەڵك مافی خۆیەتی ناڕەزایەتی دەرببڕێ

مەولەوی عەبدۆلحەمید ئیسماعیل خەهی، ئیمام جومعەی ئەهلی سوننە لە زاهیدان، لە ووتاری نوێژی هەینی دوێنێ دا ، بە ئاماژەدان بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یە ووتی : "ژیان و گوزەرانی گەلی ئێران گەیشتووەتە بن بەست" و "خەڵک مافی خۆیەتی ناڕەزایەتی ئاشتیانە ئەنجام بدات و دەسەڵاتداران نابێ بە تووندوتیژی مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن".

ناوبراو بە ئاماژەدان بەربڵاوبوونی ناڕەزایەتییەكان گوتی: ئێمە هەموو خەڵكی ئێرانین، ئەمڕۆ خەڵک برسییە و تەنانەت هەندێک سەرمایەداریش ڕووبەڕووی کێشەی جددی بوونەتەوە، پێویستە بەرپرسان دەنگی میللەت ببیسن و بە شێوەیەكی بنەڕەتی بیری لێ بكەنەوە.