ناتانیاهوو و ترامپ گفتوگۆی تەلەفۆنییان كرد؛ جەخت کردنەوە لەسەر لە چەك داماڵینی حەماس، فراوان کردنی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم

Dîroka Belavkirin :
  ناتانیاهوو و ترامپ گفتوگۆی تەلەفۆنییان كرد؛ جەخت کردنەوە لەسەر لە چەك داماڵینی حەماس، فراوان کردنی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم
پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو و ترامپ گفتوگۆی تەلەفۆنییان كرد؛ جەخت کردنەوە لەسەر لە چەك داماڵینی حەماس، فراوان کردنی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی سەرماوەز،  بنیامین ناتانیاهۆ بە تەلەفۆن لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە.

ئەو دوو سەرکردەیە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، پابەندی هاوبەشی خۆیان بە چەک داماڵینی تەواوەتی تاقمی تیرۆریستی حەماس و لە چەك داماڵینی لە کەرتی غەززە دووپات کردەوە. هەروەها باسیان لە ڕێگاکانی فراوان کردنی ڕێککەوتننامەکانی ئیبراهیم بۆ ووڵاتانی زیاتر و پتەوکردنی ئاشتی ناوچەکە کردووە.

بەگوێرەی بەیاننامە بڵاوكراوەكە، سەرۆک ترامپ لە ئایندەیەکی نزیک دا ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیلی بۆ کۆبوونەوەی فەرمی لە کۆشکی سپی بانگهێشت کردووە.