ناوەند و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ڕەخنە لە پێدانی خەڵاتی ئاشتی فیفا بە دۆناڵد ترامپ دەگرن

Dîroka Belavkirin :
ناوەند و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ڕەخنە لە پێدانی خەڵاتی ئاشتی فیفا بە دۆناڵد ترامپ دەگرن
پەیامی کورد    ...  ناوەند و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ڕەخنە لە پێدانی خەڵاتی ئاشتی فیفا بە دۆناڵد ترامپ دەگرن


◾️ گرووپە بەرگریکارەکانی مافی مرۆڤ، ڕەخنەیان لە پێدانی خەڵاتی ئاشتی نوێی فیفا بە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک‌ کۆماری ئەمریکا گرت لە مەراسیمی تیروپشکی جامی جیهانی تۆپی پێ ٢٠٢٦.
▫️ جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، مانگی ڕابردوو و کەمێک دوای ئەوەی ترامپ لە خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی پێ نەدرا،  ئەم خەڵاتەی ڕاگەیاند.
▫️ ئینفانتینۆ ووتی ئەم خەڵاتە لە نوێنەرایەتی لایەنگرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان پێشکەش دەکرێت.
▫️ بەڵام یەکیتی ئازادییە مەدەنییەکانی ئەمریکا ئەم هەنگاوەی خستە ژێر پرسیار و ڕایگەیاند بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەمریکا میوانداری مەراسیمەكەیە، كەچی بەرپرسانی ئەمریكا کۆچبەران و پەنابەران دەخەنە ژێر فشار.
▫️ بەپێی قسەی ئەم یەکیەتییە، فیفا لەبەردەم مەترسی گۆڕینە بۆ پانتایی یەك بۆ دەسەڵاتخوازی و دیكتاتۆری.
▫️ ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤیش خەڵاتەكەی خستە ژێر پرسیار و داوای لە فیفا کرد وردەکاریی هەڵسەنگێنەران، پاڵێوراوان و پێوەرەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ترامپ ڕوون بكەنەوە.