ناکۆکی نێوان ڕێژیمی ئێران و حیزبۆڵڵای لوبنان بە هۆی كەمی ناردنی هاوكارییە داراییەكانی ئێران ەوە 

Dîroka Belavkirin :
ناکۆکی نێوان ڕێژیمی ئێران و حیزبۆڵڵای لوبنان بە هۆی كەمی ناردنی هاوكارییە داراییەكانی ئێران ەوە 
پەیامی کورد    ...   ناکۆکی نێوان ڕێژیمی ئێران و حیزبۆڵڵای لوبنان بە هۆی كەمی ناردنی هاوكارییە داراییەكانی ئێران ەوە 

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە لوبنانییەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وتووێژێکی نهێنی لە نێوان سەرۆکانی ڕێژیمی ئێران و حیزبۆڵڵای لوبنان كراوە، کە تیایدا ڕێبەرانی حیزبۆڵڵای لوبنان باسیان لە کەمی یارمەتییە دارایی یەکانی ساڵانەی ئێران كردووە. 

سەرکردەکانی حیزبۆڵڵا داوای زیادکردنی هاوکارییە داراییەکان بە بڕی نزیکەی ٢ ملیار دۆلار بۆ بونیاتنانەوەی توناكانیان دەكەن، کە بەهۆی قەیرانی ئابووری ئێران، چاودێری ئەمریکا بۆ دابینکردنی تەواوەتی ئەوە، ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە.

ئەم داواییەی سەرکردەکانی حیزبوڵڵا لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران تەنها بە یەک ملیار دۆلار ڕازی بووە و ئەویش بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ بکرێت.