پەیامی کورد ... هێڵی ئاسمانی سەنگافورە و کۆمپانیای سکۆتی گەشتەکانیان بەسەر ئاسمانی عێراق و دەریای سووردا هەڵوەشاندەوە
هێڵی ئاسمانی سەنگافورە و کۆمپانیای سکۆتی لقەکەی، دوای بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، گەشتەکانیان بەسەر ئاسمانی عێراق و دەریای سووردا هەڵوەشاندەوە یان گۆڕی.
ووتەبێژی کۆمپانیاکە ووتی : هێڵی ئاسمانی سەنگافورە و کۆمپانیای لقەکەی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و بەپێی پێویست ڕێڕەوەکانیان ڕێک دەخەن.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، زۆرێک لە هێڵە ئاسمانییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگاکانیان گۆڕیوە یان هەندێک گەشتەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە.
کۆمپانیاکانی وەک لووفت هانزا و فیننایر ڕایانگەیاند کە خۆیان لە فڕینی ئاسمانی ئێران و عێراق تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر بەدوور دەگرن. هەروەها هێڵی ئاسمانی بەریتانی گەشتەکانی بۆ بەحرەین لە ١٦ی بانەمەڕەوە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.