پەیامی کورد ... هەڕەشەی ئاشکرای ئەمریکا بەرامبەر ئێران : هێگسێت مادۆرۆی بە کۆماری ئیسلامی ئێران بەراورد كرد
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا دوای ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ڤەنزۆئێللا و دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ ڕایگەیاند؛
"نیکۆلاس مادۆرۆ شانسی خۆی هەبوو، هەروەک چۆن ئێران چانسی خۆی هەبوو تا لەدەست چوو. ئەویش دۆخەكەی خراپ كرد تا باجێکی زۆری دا".
ئەم لێدوانانەی هێگسێت کە تەنیشت دۆناڵد ترامپ دراون، ڕاستەوخۆ ئامانجیان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی یە. ڕێژیمی ئێران کە بە یەکێک لە هاوپەیمانە نزیکەکانی مادۆرۆ دادەنرا، ئەمڕۆ شایەتی ڕووخانی مادۆرۆ بوو.