وەرچەرخانی ستراتیژی ئەمریکا : کۆتایی بە یەکەمایەتیدان بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سیاسەتی دەرەوەی واشینتۆن

Dîroka Belavkirin :
وەرچەرخانی ستراتیژی ئەمریکا : کۆتایی بە یەکەمایەتیدان بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سیاسەتی دەرەوەی واشینتۆن
پەیامی کورد    ...   وەرچەرخانی ستراتیژی ئەمریکا : کۆتایی بە یەکەمایەتیدان بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سیاسەتی دەرەوەی واشینتۆن

🔹عەلی شیر یەزدانی توێژەر لە کاروباری نێودەوڵەتی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند : پێدەچێت بڵاوکردنەوەی ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کە بە ڕاشکاوی باس لەوە دەکات کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چیتر فاکتەری باڵادەست نییە لە سیاسەتی دەرەوەی واشنتۆن، لە ڕاستیدا نیشانەی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە لە ئەولەویەتەکانی جیۆپۆلەتیکی ئەمریکادا.

🔹یەزدانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئەم پێشهاتە بابەتێکی زۆر جدی و بەرچاوە کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی دوای چەندین ساڵ لە بوونی تێچووی زۆر لە ناوچەکەدا، ئەمریکا ئێستا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ژینگەی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چیتر هەمان قورسایی پێشووی نییە لە داڕشتنی بەرژەوەندییە ژیانییەکانی ئەمریکادا".

واتە دەتوانین چاوەڕوانی ئەوە بین کە لە ڕاستی دا پێشەکییەک بێت بۆ کەم کردنەوەی ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ و گواستنەوەی بارگرانی ئەمنی بۆ هاوبەشە ناوچەییەکان و گرینگیدان بە ئامرازە ناڕاستەوخۆکان.

بە واتایەکی تر لە ڕوانگەیەکی قووڵترەوە دەتوانین بڵێین ئەم گۆڕانکارییە لە تێڕوانینی واشنتۆن بە جۆرێک لە جۆرەکان ڕەگ و ڕیشەی لە کێبڕکێی زلهێزەکان دا هەیە. چوونکە ئەمریکا بە کردەوە ڕووبەڕووی چین و ڕووسیا دەبێتەوە و بە ناچاری دەبێت سەرچاوە دارایی و ئەمنی و سیاسییەکانی بەرەو ئاسیا و زەریای هێمن و ناوچە گۆڕاوەکان ئاراستە بکات.

بەم مانایە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قۆناغی سەرەکییەوە بۆ قۆناغی لاوەکی دادەبەزێت و ئەمەش لێکەوتەی گرینگی دەبێت بۆ هەیکەلی ئەمنی ناوچەکە بەتایبەتی لە بواری هاوپەیمانی و ڕێکخستنەوەی دەسەڵات و زیادبوونی ڕۆڵی ئەکتەرە غەیرە ڕۆژئاواییەکانی وەک ڕووسیا و چین و تەنانەت ئێرانیش.

یەزدانی لە کۆتایی دا ڕایگەیاند کە ئەوەی لە چینە شاراوەکەی ئەم هەواڵەدا گرنگە ئەوەیە کە ئەم جۆرە لێدوانانە بەزۆری تەنها وەسفێک نین، بەڵکوو جۆرێکە لە ئاماژەدانی ستراتیژی. ئەمریکا بە دەربڕینی ئەم لێدوانە بە شێوەیەکی کاریگەر هاوپەیمانەکانی ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستە خۆیان بۆ ماوەی کەمکردنەوەی پابەندبوونەکان لە واشنتۆنەوە ئامادە بکەن و لە بەرامبەردا پەیامێک بۆ ئەکتەرە ڕکابەرەکان دەنێرێت کە سەرچاوەکانی بە ئامانج لە گۆڕەپانە نوێیەکانی کێبڕکێدا چڕ دەکاتەوە.