پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی هەنگاریا ڕووسیا بە یاریزانێکی سەرەکی لە سیستەمی ئاسایشی جیهانی ناودەبات
🔸 پیتەر شیجارتۆ وەزیری دەرەوە و بازرگانی دەرەوەی هەنگاریا ڕایگەیاندووە : ڕووسیا دەبێتە یاریزانێکی سەرەکی نەک تەنها لە ئاسایشی ئەورووپا، بەڵکو لە ئاسایشی جیهانیش دا، هەر بۆیە بوداپێست دەستبەرداری پەیوەندییەکانی لەگەڵ مۆسکۆ نابێت.
🔸 Szijjártó لە بەرنامەی "کاتژمێری حەقیقەت"دا ڕایگەیاند: "ناتوانین چاوپۆشی لە کەناڵە دیپلۆماسییەکان بکەین؛ ناتوانین دەستبەرداری پەیوەندییەکان بین لەگەڵ ووڵاتێک کە زۆربەی ووزەمان لێیەوە دابین دەکرێت، لەگەڵ ووڵاتێک کە پێمان خۆش بێت یان نەمانەوێت، نەک تەنها لە ئاسایشی ئەورووپادا ببێتە یاریزانێکی سەرەکی نەک لە ئاسایشی جیهانی دا، بەڵکوو لە داهاتوودا لە ئاسایشی جیهانیش دا."
🔸 وەزیری دەرەوەی هەنگاریا ڕەخنەی لە ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا ڕەت کردەوە لەسەر سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ و جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی ئێستا تەنها لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لە سیاسەتی دەرەوەی ووڵاتەکەیدا کاردەکات.
🔸 سزیجارتۆ ئاماژەی بەوەدا: "ئەرکی سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا تێرکردنی داواکارییەکانی ڕەوتی سەرەکی لیبڕاڵەکان نییە لە برۆکسل یان سەماکردنە بە ئاوازەکەیان، بەڵکوو نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی گەلی هەنگاریا بکات. ئەو لە واشینتۆن ئەمەی کرد، لە مۆسکۆ ئەم کارەی کرد، لە برۆکسلیش ئەم کارە دەکات".