پەیامی کورد ... وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: سەرکردەکانی ئێران سەروەت و سامانەکان دەبەنە دەرەوەی ووڵات
سکات بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ نیووزمەكس ڕایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ لە ئێران ڕوودەدات، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی هەڵمەتی "زۆرترین فشار"ی دۆناڵد ترە امپ ە؛ بەرنامەیەک کە بە وتەی ناوبراو لە یەکەم ڕۆژەکانی ئەم ئیدارەیەوە بە ئامانجی بڕینی سەرچاوە دارایی یەکانی ڕێژیمی ئێران جێبەجێ کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئیدارەی ترامپ بە سەرنجدان بە هەناردەکردنی نەوتی ئێران، هەوڵی داوە سەرچاوە سەرەکییەکانی دارایی حکوومەت بگرێت و لە ئەنجامدا داڕمانی دارایی بەرفراوان لە ناوخۆی ووڵات دا درووست بووە. ووتیشی: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا شاهیدی داخستنی بانکەکان و بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەڵئاوسان و کەمبوونەوەی جیددی پارەی بیانی لە ئابووری ئێران دا بووین.
ناوبراو هەروەها باسی لە پرسی گەمارۆوەکان و هەڵهاتنی سەرمایە لە دوای پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران کرد و وتی: وەزارەتی خەزێنەدار نیشانەی ڕوونی دەرچوونی پارەی بەربڵاو لە لایەن بەرپرسانی ئێران ەوە دەبینێت.
بەووتەی بێسنت، "وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کە سزاکان جێبەجێ دەکات، دەبینێت ئێستا 'مشکەکان خەریكی جێهێشتنی كەشتییەكەن'، چوونکە دەبینین ملیۆنان و دەیان ملیۆن دۆلار لەلایەن سەرکردایەتی ئێران ەوە بۆ دەرەوەی ووڵات دەگوازرێتەوە؛ پارەیەک کە بە نهێنی دەیبەنە دەرەوە".