پەرلەمانی ئۆکراین زمانی ڕووسی لە لیستی زمانە پارێزراوەکان لادەبات

Dîroka Belavkirin :
پەرلەمانی ئۆکراین زمانی ڕووسی لە لیستی زمانە پارێزراوەکان لادەبات
پەیامی کورد    ...   پەرلەمانی ئۆکراین زمانی ڕووسی لە لیستی زمانە پارێزراوەکان لادەبات

🔸پەرلەمانی ئۆکرین پشتگیری لە پڕۆژە یاسایەک دەکات کە زمانی ڕووسی لە لیستی زمانە پارێزراوەکان دا لاببات. ئەمەش لەلایەن ڤۆلۆدێمیر ڤیاترۆڤیچ، ئەندامی ڕادای ڤێرخۆڤنای ئۆکراین بڵاوکراوەتەوە.

🔸هەروەها ووتی : زمانی ڕووسی لە ئۆکراین لە لایەن میساقی زمانەکانی ئەورووپاوە پارێزراو نییە. پەرلەمان بە کۆی دەنگ بە ٢٦٤ دەنگ پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد و وەرگێڕانی درووستی میساقەکەی پشتڕاست کردەوە و زمانی ڕووسی و مۆڵدۆڤی کە نەبووە لە یاساکەدا لابرا. بەڵکوو میساقەکە بۆ هەموو زمانەکانی تر پارێزراوە کە پێشتر تێیدا هاتبوون.