پەیامی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێران و دۆخی ئەو ووڵاتە

Dîroka Belavkirin :
پەیامی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێران و دۆخی ئەو ووڵاتە
پەیامی کورد    ...   پەیامی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێران و دۆخی ئەو ووڵاتە

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند : ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات، شایەنی بایەخی ئەنجومەنی ئاسایشە، چونکە کاریگەری لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی هەیە.

هەروەها ووتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئینتەرنێتی بڕیوە و مەزەندە دەکرێت هەزاران یان دەیان هەزار کەسی کوشتبێت.

ئێران ملیارەها دۆلار بۆ پشتیوانی کردنی تیرۆر خەرج دەکات، لەکاتێک دا گەلەکەی پێویستی بە خۆراک و دەرمان هەیە. ئێران هەر لە یەکەم ڕۆژی دەسەڵات یەوە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات.

ئێران ئەمڕۆ لە هەر کاتێکی تر لاوازترە و لە گەلەکەی دەترسێت.

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها لە درێژەی قسەکانی دا ووتی : سەرۆک ترامپ ڕوونی کردەوە کە هەموو بژاردەکان لەسەر مێزەکەن بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکە لە ئێران.