چارلی وایمەرز : پێویستە باڵیۆزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەورووپا دەربکرێن

Dîroka Belavkirin :
چارلی وایمەرز : پێویستە باڵیۆزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەورووپا دەربکرێن
پەیامی کورد    ...   چارلی وایمەرز : پێویستە باڵیۆزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەورووپا دەربکرێن

نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا لە سوید، بە بڵاوكردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە گەلی ئێران لە بەرامبەر "حكوومەتی سەركوتكەری ڕووحانی" ڕاوەستاون و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە یەکیتی ئەورووپا "لە لای ڕاستی مێژوودا" بێت.

ناوبراو لەم پەیامەدا خوازیاری پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ئەورووپا لەگەڵ تاران بوو و هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە باڵیۆزەکانی کۆماری ئیسلامی دەربکرێن. وایمەرز هەروەها داوای لە یەکیتی ئەورووپا کرد کە پشتیوانی لە دەست ڕاگەیشتنی ئازادی خەڵکی ئێران بە ئینتەرنێت بکات.