پەیامی کورد ... چین بۆ ئەمریکا : سەرەتا چەکی ئەتۆمی داماڵین
🔸 لیۆ پێنگیۆ ووتەبێژی باڵیۆزخانەی چین ڕایگەیاند : درووستکردنی هەلومەرج بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی جیهانی بەتەواوی پەیوەستە بە ئەمریکاوە .
🔸ئاماژەی بەوەش کرد : "چین هەمیشە توانا ئەتۆمییەکانی خۆی لە کەمترین ئاستی پێویست بۆ ئاسایشی نەتەوەیی دەپارێزێت. هەرگیز لەگەڵ هیچ کەسێکدا بەشداری کێبڕکێی چەکداری ناکات".
🔸ئەمریکا وەک ووڵاتێک کە خاوەنی گەورەترین جبەخانەی ئەتۆمییە، دەبێت "بەرپرسیارییەتی تایبەت و سەرەتایی" خۆی بخاتە سەر شان بە کەم کردنەوەی زیاتری کۆگاکانی.