ڕەخنەی تووندی نوێنەری هۆڵەندا لە پەرلەمانی ئەورووپا لە دژایەتی بەشێک لە ووڵاتانی ئەندام سەبارەت بە بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران
لە دانیشتنی دەستپێکی پەرلەمانی ئەورووپادا، بارت گرووتهایس، نوێنەری هۆڵەندا بە تۆنێکی ڕوون و ڕەخنەگرانە سەبارەت بە هەڵوێستی بەشێک لە ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران و بەتایبەتی سوپای پاسداران قسەی کرد و خوازیاری شەفافیەت و هەنگاوی یەکلاکەرەوە لەم بارەوە بوو.
بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی "ناونانی ڕاستییەکان وەک خۆیان"، ڕایگەیاند کە سێ ووڵاتی ئیتاڵیا، ئیسپانیا و فەرەنسا دژایەتی لەگەڵ خستنە ناو لیستی تیرۆری سوپای پاسداران دەردەبڕن. بە ووتەی گرووتهایس، ئەم ووڵاتانە بە ئاماژەدان بە "کۆسپی یاسایی" پاساو بۆ دژایەتی خۆیان دەهێننەوە، بانگەشەیەک کە پێی وایە لەگەڵ ڕاستییەكاندا ناگونجێت.
ئەو پەرلەمانتارە بە ئاماژەدان بە كارەكانی سوپای پاسداران، لەوانە کوشتن، پارەدارکردنی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، ئۆپراسیۆنە تووندوتیژەکان لەسەر خاکی ئەورووپا و هێرش کردنە سەر شوێنە ئاینییەکان، پرسیاری ئەوەی کرد کە چۆن تۆمارێکی لەو شێوەیە بە بەس نازانرێت بۆ ئەوەی قەوارەیەک بە ڕێکخراوی تیرۆریستی بناسێندرێت؟