کاربەدەستانی کووبا ڕایانگەیاند 32 کووبایی لە کاتی بەرگری کردن لە مادۆرۆ کوژراون
➖ بەگوێرەی بەیاننامەیەکی حکوومەتی کوبا کە ڕۆژنامەی گرانما بڵاویکردووەتەوە، لە ئۆپراسیۆنی ئەمریکا بۆ گرتنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزۆئێللا، سی و دوو کووبایی لە شەڕ یان هێرشی ئاسمانی دا کوژراون.
➖ حکوومەت ئاماژەی بەوەدا کە “بە کەرامەت و قارەمانی یەوە ئەرکی خۆیان جێ بەجێ کردووە و دوای بەرخۆدانی تووند، چ لە شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هێرشبەران و چ لە ئەنجامی بۆردومانی ئامانجەکان گیانیان لەدەست داوە”.
➖ ڤلادێمیر پادرینۆ لۆپێز وەزیری بەرگری ڤەنزۆئێللا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە کاتی ڕفاندنی مادۆرۆ و سیلیا فلۆریسی هاوسەری، سوپای ئەمریکا بەشێکی بەرچاوی تیمە ئەمنییەکەیان و هەروەها تەماشاکەرانی کوشتووە، بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی دیاری نەکردووە کە کوژراون.