پەیامی کورد- حەلەب... کردنەوەی پەرستگا و قوتابخانەیەکی جوولەکە لە حەلەب
سەرچاوە خۆجێییەکان بۆ پەیامی کورد پشتڕاستیان کردەوە، کە پەرستگا و قوتابخانەیەکی جوولەکەکان لە گەڕەکی جەمیلییەی شاری حەلەب کراونەتەوە، لە چوارچێوەی چالاکییەکی ئایینی – ڕۆشنبیریدا، بە ئامادەبوونی دوو حاخام کە لە ئیسرائیلەوە هاتبوون.
ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و کاری حکومەتی سووریا ڕایگەیاند، کە مۆڵەتی بە ڕێکخراوێک داوە گرنگی بە پاراستنی کەلەپووری جوولەکەکان لە وڵاتەکە دەدات، و بەپێی قسەی یەکێک لە دامەزرێنەرانی، کار دەکات بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی ئەم پێکهاتەیە کە دەسەڵاتەکانی پێشوو دەستیان بەسەردا گرتووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کرد کە شوێنی چالاکییەکە بڵاوبوونەوەی ئەمنی چڕی بەخۆیەوە بینی لەلایەن ئەندامانی ئاسایشی گشتییەوە، کە تەوقێکی ئەمنی توندیان لە سەری شەقامەکەوە تا کۆتاییەکەی دروستکردبوو، و لە کاتی کردنەوەکەدا ڕێگرییان لە نزیکبوونەوە لە دەوروبەری پەرستگاکە دەکرد.
سەرچاوەگەلێکی دیکە ڕوونیان کردەوە، کە "سەردانی ئەو دوو حاخامە ئیسرائیلییە دوای چەند حەفتەیەک دێت لە چالاکی هاوشێوە لە دیمەشق، کە دیدار و کۆبوونەوەی ڕانەگەیەندراو لەگەڵ کەسایەتییە خۆجێییەکان لەخۆدەگرێت".