پەیامی کورد ... کەناڵی کانی ئیسرائیل : ناتانیاهوو داوای "گڵۆپی سەوز" دەکات بۆ هێرش کردنە سەر ئێران
بەگوێرەی کەناڵی کانی ئیسرائیل، پێدەچێت بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە میانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە، داوای "گڵۆپی سەوز" بکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
هەفتەی ڕابردوو کەناڵی ئێن بی سی نیووز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە کۆماری ئیسلامی بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی خۆی فراوانتر دەکات و پلانیان هەیە بژاردەیەک بۆ واشینتۆن بخاتەڕوو کە پەیوەندی بە ئیسرائیل ەوە بکات یان هاوکاری ئیسرائیل بکات لە ئەگەری هێرش کردنە سەر ئێران بۆ سەر ئێران لە میانەی دیداری داهاتووی بێنیامین ناتانیاهوو لەگەڵ دۆناڵد ترامپ.
کەناڵی ئێن بی سی نیووز بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار و چوار بەرپرسی پێشووی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ پێشکەش کردنی ڕاپۆرتێک بۆ ترامپ سەبارەت بە بژاردەکانی هێرشێکی دیکە بۆ سەر بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی.