پەیامی کورد ... گواستنەوەی بەندکراوێکی کورد لە زیندانی ناوەندی سنە بۆ ناوەندی ئیتلاعاتی و هەواڵگری ئەو شارە
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هێرش زەندی ناوگران، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، لە ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە بەندیخانەی ناوەندی سنەوە بۆ ناوەندی ئیتلاعاتی و هەواڵگری ئەو شارە ڕاگوێزرا.
هێرش زەندی لە ڕێکەوتی ١ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣، لە لایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە شاری سنە دەست بەسەر و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگایی کردن لە ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
هەروەها لە هاوینی ساڵی ١٤٠٤ لە لقی ١ی دادگای سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر "موستەفا عەزیزی" بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
جێی ئاماژەیە كە ناوبراو لە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی لە زیندانی ناوەندی ئامادە بوو.