ئیسرائیل پێشوازی لە بڕیاری یەکیتی ئەورووپا سەبارەت بە شەڕی غەززە دەكات : " ئەم بڕیارە سەركەوتنێكی دیپلۆماسییە "

ئیسرائیل پێشوازی لە بڕیاری یەکیتی ئەورووپا سەبارەت بە شەڕی غەززە دەكات : " ئەم بڕیارە سەركەوتنێكی دیپلۆماسییە "
پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل پێشوازی لە بڕیاری یەکیتی ئەورووپا سەبارەت بە شەڕی غەززە دەكات : " ئەم بڕیارە سەركەوتنێكی دیپلۆماسییە "

دوابەدوای بڕیارەكەی یەکیتی ئەورووپا بە نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی فەرمی دژی ئیسرائیل سەبارەت بە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لە کاتی شەڕی غەززەدا، کاردانەوەی تووندی لایەنە ناکۆکەكان و چاودێرانی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.

گیدئون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بڕیارەکەی بە "سەرکەوتنێکی دیپلۆماسی گەورە" بۆ تەلئەڤیڤ وەسف کرد و گوتی؛
"ئەم بڕیارە دەریدەخات کە ڕێبازی ئێمە بۆ ڕوونکردنەوەی شەرعیەتی کردەوە بەرگرییەکانمان، لە ئاستی نێودەوڵەتی دا قبووڵ دەکرێت".

لە بەرامبەردا، وارسن ئاقابكیان-شاهن، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی فەلەستین، هەنگاوەکەی یەکیتی ئەورووپای بە "شۆککەر و نائومێدکەر" ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە؛
"کاتێک یەکێک لە گەورەترین یەكیتی یەكانی جیهانی لە بەدواداچوونی دادپەروەری بۆ خەڵکی غەززە خۆی دەبوێرێت، پەیامێکی مەترسیدار بۆ پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان دەنێرێت".

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە