ئەمریکا بۆ تاران : گفتوگۆکان دەبێت ڕاستەوخۆ بن

ئەمریکا بۆ تاران : گفتوگۆکان دەبێت ڕاستەوخۆ بن
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا بۆ تاران : گفتوگۆکان دەبێت ڕاستەوخۆ بن

ئاکسیووس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، ستیڤ ڤیتكاف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیامێکی ڕوونی بۆ کۆماری ئیسلامی ناردووە و خوازیاری ئەوە بووە کە هەر دانووستانێکی ئەگەری لە داهاتوودا دەبێ ڕاستەوخۆ و بەبێ نێوەندگیری بەڕێوەبچێت.

بە ووتەی ئەو بەرپرسە، ڤیتكاف جەختی لەوە کردووەتەوە کە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ بۆ پێشگرتن لە لێک تێنەگەیشتن و خێراکردنی پرۆسەی دانووستانەکان زۆر پێویستە.


 

ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە