ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک : هەنگی شاژن دەتوانێت بۆ ماوەی هەفتەیەک لەژێر ئاودا بژی!

ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک : هەنگی شاژن دەتوانێت بۆ ماوەی هەفتەیەک لەژێر ئاودا بژی!
پەیامی کورد    ...    ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک : هەنگی شاژن دەتوانێت بۆ ماوەی هەفتەیەک لەژێر ئاودا بژی!

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، هەندێک لە هەنگە هەنگوینییەکان دەتوانن بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر لە ژێر ئاودا بۆ چەند ڕۆژێک بژین. توێژینەوەکە دەری دەخات هەنگەکان دەتوانن بەرگەی زیادبوونی لافاو بگرن کە بەهۆی گۆڕانی کەش وهەوا درووست دەبێت و مەترسی لەسەر کونەکانی خەوی زستانەیان دروست دەکات.

بەپێی ئەم توێژینەوەیە کە لە گۆڤاری بایۆلۆژی لێتێرز Biology Letters بڵاوکراوەتەوە، توێژەران ١٤٣ هەنگی شاژنی خەوی زستانەیان لەناو بۆریدا داناوە. هەندێکیان وەک گرووپێکی بەراوردکاری بێ ئاو بوون، هەندێکیان لە ئاودا دەسووڕانەوە و هەندێکیان بە تەواوی ژێرئاوکەوتبوون بە بەکارهێنانی پڵەنجەر بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر تا حەوت ڕۆژ.

پێویستە ئەم توێژینەوەیە لەسەر جۆرەکانی تری هەنگوین دووبارە بکرێتەوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئەم تایبەتمەندییە چەندە باو و ئاساییە. جێگای سەرنجە، لەسەدا ٨١ی شاژنەکانی خەوی زستانە کە لە ئاودا نوقم بوون، نەک تەنها حەوت ڕۆژ لە ژیاندا ماونەتەوە، بەڵکوو هەشت هەفتە دوای گەڕانەوەیان بۆ دۆخی ووشکیش لە ژیاندا ماون.